تۆم باراک دەڵێت هاوپەیمانی "بەهێزی" نێوان ئەمەریکا و تورکیا بەردەوامە لە بەدەستهێنانی دەستکەوت

باڵیۆزی ئەمەریکا بۆ تورکیا و نوێنەری تایبەت بۆ سوریا و عێراق کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا بە بەرهەمدار دانا و جەختی لە بەهێزی هاوپەیمانێتی نێوان ئەمەریکا و تورکیا کردەوە.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند هاکان فیدان لە ئەنقەرە پێشوازی کردووە لە تۆم باراک، بەڵام هیچ وردەکارییەکی لەسەر ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە باس نەکرد.

تۆم باراک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئاماژەی دا بەوەی کۆبوونەوە "بەرهەمدارەکە" بەر لە دەستپێکی لوتکەی 36ی ناتۆیە.

باراک ڕایگەیاند، "وەک هاوپەیمانی بەهێز بە چەندین ئامانجی پێکەوەییەوە، هاوبەشێتی ئەمەریکا و تورکیا بەردەوامە لە بەدەستهێنانی ئەنجامەکان."

بڕیارە سی و شەشەمین کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ ڕۆژانی 7 و 8ی مانگی داهاتوو لە ئەنقەرە بەڕێوە بچێت و چاوەڕوان دەکرێت سەرۆکی ئەمەریکا بەشداری تێدا بکات.