بلومبێرگ: ژنێڤ شوێنی واژۆکردنی لێکتێگەیشتنی ئەگەری ئەمەریکا و ئێرانە

بە گوێرەی راپۆرتێکی بلومبێرگ، ئەگەری هەیە شاری ژنێڤ لە سویسرا وەک شوێنێک بۆ واژۆکردنی لێکتێگەیشتنی ئەگەری ئەمەریکا و ئێران دەستنیشان کراوە.

بلومبێرگ بە پشتبەستن بە بەرپرسانی باڵا، بڵاویکردووەتەوە ئەمەریکا و ئێران لە ئاستی نزیکبوونەوەدان بۆ واژوکردنی ڕێککەوتنێک سەبارەت بە کردنەوەی تەنگەی هورمز و ئەگەری هەیە واژۆکردنی ئەم ڕێککەوتنە لە ڕۆژی یەکشەممە ئەنجام بدرێت.

بەڵام لە کاتێکدا کە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی وڵاتانی گرووپی حەوت هەفتەی داهاتوو لە فەڕەنسا بەڕێوە دەچێت، بەرپرسێکی گرووپی حەوت کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، بە بلومبێرگی وتووە بەرپرسێکی باڵای ئێرانی شەوی ڕابردوو ئاماژەی بەوە داوە کە ئەگەری گەییشتن بە ڕێککەوتن زۆر لەسەرەوەیە.

بەرپرسێکی دیکەی گرووپی حەوتیش وتوویەتی کە ئەم ڕێککەوتنە لە چوارچێوەی "یادداشتی لێکتێگەیشتن" دەبێت، نەک وەک ڕێککەوتنێکی کۆتایی.