وەزیری جەنگی ئەمەریکا: ژیرانە نییە بۆ ئێران بەرنگاری ئێمە ببێتەوە

وەزیری جەنگی ئەمەریکا، پیت هێگسەت، ڕۆژی چوارشەممە هۆشداری دا کارێکی "ژیرانە" نابێت بۆ ئێران بەرەنگاری هێزی ئەمەریکا ببێتەوە.

هێگسەت ئەم قسانەی لە کاتی سەردانی بنکەی سەربازیی ئەمەریکا لە گوانتانامۆ کرد دوای ئەوەی ئەو شەوی ڕابردوو ئەمەریکا جارێکی تر هێرشی کردەوە بۆ سەر ئێران.

هێگسەت گوتی "ئێستا ئەو هێرشانە تەنها بۆ پاراستنی هێز و هاووڵاتیانی خۆمانن. ئێران نابێت هەوڵی بەرەنگاربوونەوەی زیاتر بدات."

وەزیری جەنگی ئەمەریکا هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە سەرۆک دۆناڵد ترامپ هێشتا خوازیاری گەیشتن بە ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێرانەدایە، بەڵام وتی ئەو ڕێککەوتنە دەبێت "ڕێککەوتنێکی باش و بەهێز" بێت بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا و ڕێگریکردن لە دەسڕاگەییشتنی چەکی ناوەکی لەلایەن تارانەوە.

هێگسەت وتیشی "سەرۆک ترامپ هەوڵی ڕێککەوتنێک دەدات، بەڵام نەک هەر ڕێککەوتنێک، بەڵکو ڕێککەوتنێکی گەورە بۆ گەلی ئەمەریکا، بۆ ئەوەی ئێران هەرگیز چەکی ناوەکی دەست نەکەوێت."