ترامپ: زۆر نزیک بوومەتەوە لە بڕیاری هێرشی نوێ بۆ سەر ژێرخانەکانی ئێران

سەرۆک ترامپ، سەرۆکی وەلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا، لە وتووێژێکی تەلەفوونی لەگەڵ هەواڵنێری فاکس نیوزدا دەڵێت ئەو خەریکە لە فەرمانی لێدانی نوێ بۆ سەر وێستگەکانی کارەبا و پردەکانی ئێران نزیک دەبێتەوە. بە گوێرەی فاکس نیوز ئەم هێرشە نوێیانە لە وەڵامی درێژکردنەوەی گفتووگۆکان لە لایەن ئێرانەوە ئەنجام دەدرێن.

لەم وتووێژەدا ترامپ هەروەها وردەکاری نوێ سەبارەت بە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرە ئاپاچیەکە ئاشکرا کرد.

ترامپ گووتی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانی کەوتوەتە نێوان دوو فڕۆکەوانی کۆپتەرەکەوە لەکاتێکدا ئەوان بە مانۆردان هەوڵیان داوە پێش بە تەقینەوەی درۆنەکە بگرن. ئەو هەروەها ئاشکرای کرد بۆ یەکەمجارە لە مێژووی سەربازی ئەمەریکادا ئەو فڕۆکەوانانە لە رێگەی درۆنی دەریاییەوە رزگار بکرێن.