گامێشەکانی کوردستان لە لێواری لەناوچووندان؛ کەمبوونەوەی ژمارەی ئەم ئاژەڵە لە گەرمیان

Your browser doesn’t support HTML5

ژمارەی گامێشەکان لە هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی دابەزینێکی نیگەرانکەر بووەتەوە. گوندی ئازادی سەر بە ناحیەی مەیدانی گەرمیان کە سەردەمانێک بە یەکێک لە ناوەندە سەرەکییەکانی بەخێوکردنی گامێش دادەنرا، ئێستا بەهۆی کەمی ئاڵف و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی، بەشێکی زۆری ئاژەڵەکانی لەدەستداوە.