جامی جیهانی تۆپی پێی 2026 هەفتەی داهاتوو دەستپێدەکات

جامی جیهانی تۆپی پێی 2026 بە فەرمی لە 11ی مانگی شەش دەستپێدەکات. بۆ یەکەمین جارە لە مێژووی فیفادا ئەم پاڵەوانێتییە لەلایەن سێ وڵات، ئەمەریکا و کەنەدا و مەکسیکەوە بە هاوبەشی میوانداری بکرێت. یەکەم جاریشە کەنەدا میوانداری ئەم جامە دەکات.

بۆ یەکەم جارە 48 هەڵبژاردەی نیشتمانی بەشداری لە پاڵەوانێتییەکەدا دەکەن، کە پێشووتر 32 هەڵبژاردە بوون. ئەم 48 هەڵبژاردەیە بە سەر 12 گرووپی جیاوازدا دابەش بوون.

کۆی گشتی 104 یاری لە 16 شاری سەرانسەری ئەمەریکای باکوور بەڕێوە دەچێت.

یاری یەکەمی ئەم پاڵەوانێتییە لە نێوان مەکسیکۆ و ئافریکای باشوور لە شاری مەکسیکۆ سیتی بەڕێوەدەچێت، بڕیارە یاریی کۆتایی لە 19ی مانگی حەوت لە یاریگای نیویۆرک نیوجێرسی لە ویلایەتی نیوجێرسی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئەنجام بدرێت.

هاندەرانی تۆپی پێ لە سەرانسەری جیهاندا چاودێری ئەم مۆندیالە دەکەن کە زیاتر لە مانگێک دەخایەنێت، لەکاتێکدا هەڵبژاردەکان کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی بەناوبانگترین جام لە تۆپی پێی نێودەوڵەتیدا.

پێشبینی دەکرێت پاڵەوانێتییەکە ملیۆنان سەردانکەر و ملیارەها بینەر لە سەرانسەری جیهاندا بۆ خۆی ڕابکێشێت.