فەرماندەیی ناوەندی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، سێنتکۆم ڕۆژی یەکشەممە 7ی مانگی شەش لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی "هێزەکانی ئەمەریکا تا 7ی مانگی شەش 132 کەشتی بازرگانییان ناچار کردووە ڕێڕەوی خۆیان بگۆڕن و هەروەها شەش کەشتی سەرپێچیکاریان لەکارخستووە بۆ دڵنیابوون لە پابەندبوونیان بە گەمارۆکەوە."
سێنتکۆم لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە وێنەیەکشی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی "ئەفسەرێک لە سەر کەشتیی فڕۆکە هەڵگری یو ئێس ئێس مایکڵ مورفی چاودێری کەشتییەکی بازرگانی دەکات لە دەریای عەرەبی."
ئەمەریکا لە بەرامبەر هەنگاوی ئێران بۆ داخستنی تەنگەی هورمز، گەمارۆی دەریایی لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستپێکرد.