ئەمەریکا ڕەزامەندی دەربڕیوە بۆ فرۆشتنی سیستەمی دژە درۆنی دوو ملیار دۆلاری بە کوەیت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند ڕەزامەندی دەربڕیووە بۆ فرۆشتنی سیستەمێکی دژە درۆنی بە کورەیت کە بەهاکەی یەک ملیار و 980 ملیۆن دۆلارە.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەدا هاتووە کە کوەیت داوای کڕینی ئەم تەکنەلۆژیایانەی کردووە و ئەم ڕێککەوتنە توانای ئەلیکترۆنی و فیزیکی بۆ لەناوبردنی هێرشە درۆنیەکان و توانای کوەیت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی ئێستا و داهاتوو زیاد دەکات..

داواکاریی کڕینی سیستەمی دژە درۆنەکان لە سەروبەندی هێرشە بەرفراوانەکانی کۆماری ئیسلامییە بۆ سەر وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە و لەوانەش کوەیت.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت ئەم رێککەوتنە پشتگیری لە ئامانجەکانی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا دەکات، چونکە یارمەتی بەهێزکردنی ئاسایشی یەکێک لە هاوپەیمانە سەرەکییەکانی ئەمەریکا لە دەرەوەی ناتۆ دەدات.