بەهۆی تەقینەوەیەک 55 کەس لە میانمار دەکوژرێن

بەپێی زانیارییەکان لە ئەنجامی تەقینەوەیەکدا لە گوندێکی میانمار (بورما) 55 کەس کوژراون، کە بە پێی سوپای یاخیبوان تەقینەوەکە لە ئەنجامی ڕووداوێکی بێمەبەست لە عەمبارێکی هەڵگرتنی کەرەستەی کانەکاندا ڕوویداوە.

سوپای ڕزگاری نیشتمانی تائانگ کە لەگەڵ دەسەڵاتی سەربازیی میانمار لە شەڕێکی تاڵدا بوو و گوندەکەی لە نزیک سنووری چین کۆنترۆڵ کردووە، ڕایگەیاندووە، کوژراوان ڕوویداوە، بێ ئەوەی بڵێن چەند کەس کوژراون.

بی بی سی و ئاژانسی هەواڵی ناوخۆیی شوێ فی میای ڕایانگەیاندووە کە لانیکەم 55 کەس گیانیان لەدەستداوە کە 25 کەسیان ژن و 30 پیاون و دەیان کەسی دیکەش برینداربوون.

گرووپەکە لە بەیاننامەیەکدا بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە، "بەرەی ڕزگاریخوازی پالاونگ/TNLA پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆی بۆ کەسوکاری ئەو کەسانە دەردەبڕێت کە لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون و زیانیان بەرکەوتووە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو تەقینەوەیەی کە لە نیوەڕۆدا ڕووداوە، لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت و هەرکەسێک بەرپرسیار بێت لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت. ئاماژەی بەوەشکردووە، بە زووترین کات فریاگوزاری و چاودێری تەندروستی و چاکسازی بۆ ئەو خێزانانە دابین دەکرێت کە بەهۆی تەقینەوەکە زیانیان بەرکەوتووە.