جاشوا هاریس سەرپەرشتیاری کاروباری باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە عێراق ڕۆژی یەکشەممە لە بەغدا لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە و باسیان لە بازنەی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگاکانی پەرەپێدان و فراوانکردنی پەیوەندییەکان لە هەموو بوارەکاندا کرد.
بەگوێرەی زانیارییەکانی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، ئەلزەیدی لە میانی دیدارەکەی ئەمڕۆدا جەختی لەسەر پێویستیی پەیوەندیی بنیاتنەر لە نێوان هەردوو وڵات و گرنگی بەردەوامبوونی هەوڵە هاوبەشەکان لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ستراتیژی و لێکتێگەیشتنی دوولایەنە کردەوە.
ئەلزەیدی باسی لە پابەندبوونی هەردوولا کرد بە بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگی لەسەر کۆمەڵێک بابەتی دوو قۆڵی و ناوچەیی. جەختیشی لە گرنگیدان بە گفتوگۆ و دیپلۆماسی لە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و بەرەوپێشبردنی ئاسایش و سەقامگیری کردەوە.
بەرپرسی کاروباری ئەمەریکا سوپاسی وڵاتەکەی کرد بۆ هەوڵەکانی عێراق بۆ بەهێزکردنی هاوکاریی دوو قۆڵی لە بوارە جیاجیاکاندا، هەروەها ستایشی ڕۆڵ و هەوڵەکانی عێراقی کرد لە پاڵپشتیکردنی دامەزرانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.