دوای 43 ساڵ، هێشتا بنەماڵەی گەنجانی لەسێدارەدراوی مەهاباد بەدوای دادپەروەریدا دەگەڕێن
Your browser doesn’t support HTML5
چل و سێ ساڵ لەمەوبەر ئێران 59 گەنجی خەڵکی شاری مەهابادی کوردستانی ئێرانی لەسێدارە دا و هەرگیز تەرمەکانیان بۆ بنەماڵەکانیان نەگەڕاندەوە. لەو کاتەوە ڕێکخراوە کوردەکانی مافی مرۆڤ خەریکی کۆکردنەوەی بەڵگەن لەسەر ئەم پێشێلکارییانە. دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ چالاکوانانی مافی مرۆڤ ئەو دۆسیەیە تاوتوێ دەکات.