هێزە سەربازییەکانی ئەمەریکا گەمارۆی دەریایی بۆ سەر ئێران درێژە پێدەدەن و فەرماندەی ناوەندیی ئەمەریکا ڕایگەیاند هەتا ئێستا زیاتر لە 100 کەشتی بازرگانی گرێدراو بە ئێران ناچار کراون ئاراستەکانیان بگۆڕن.
فەرماندەی ناوەندیی ئەمەریکا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، "هەتا 29ی پێنج، 115 کەشتی بازرگانی ئاڕاستەیان پێ گۆڕدراوە بۆ ئەوەی هیچ بازرگانییەک نەچێتە ناو بەندەرەکانی ئێران و لێیەوە دەرنەچێت."
ئەمەریکا جگە لە قەدەغەکردنی هاتوچۆی کەشتیوانی لە بەندەرەکانی ئێران، هەروەها ڕەتیدەکاتەوە ڕێگە بدات ڕژێمی ئێران لە داهاتوودا هیچ سیستەمێکی سەرانە لە گەرووی هورمز بسەپێنێت.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند سزای بەسەر ئەو دەستەیدا سەپاندووە کە لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە دەستنیشان کراوە بۆ بەڕێوەبردنی دەربازبوونی کەشتییەکان و وەرگرتنی سەرانە لێیان.
هەروەها وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا هەڕەشەی سەپاندنی سزای کرد بەسەر وڵاتی عومان لە ئەگەری هاوکاریکردنی ئێران لەو بابەتەدا.