سێنتکۆم ئەو هەواڵانە ڕەتدەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن هێزی دەریایی ئەمەریکا دەستیان کردبێتەوە بە یاوەریکردنی کەشتییە بازرگانییەکان بۆ پاراستنیان لەکاتی تێپەڕبوونیان بە تەنگەی هورمزدا.
فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا، سێنتکۆم لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاندووە ئەو بانگەشانەی کە لە هەندێک میدیادا دەکرێن کە گوایا هێزی دەریایی ئەمەریکا ئەرکی بەڕێوبردن یان هاوکاریکردنی کەشتییە بازرگانییەکانی دەستپێکردووەتەوە بۆ ئەوەی بە تەنگەی هورمزدا تێپەڕن، درۆیە.
سێنتکۆم جەختی لەوە کردووەتەوە "پڕۆژەی ئازادی" دەستیپێنەکردووەتەوە و هێزەکانی ئەمەریکا لە ئێستادا هیچ ئۆپەراسیۆنێک بۆ پاراستنی کەشتییە بازرگانییەکان لە تەنگەی هورمز ئەنجام نادەن.