ترامپ: ڕێککەوتنی ئێران یان "زۆرباش و مانادار" دەبێت یان هیچ ڕێککەوتنێک ناکرێت

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروث سۆشیال ڕایگەیاند ڕێککەوتنێکی ئەگەری لەگەڵ ئێران یان "زۆرباش و مانادار" دەبێت، یان هیچ ڕێککەوتنێک بە هیچ شێوەیەک نابێت.

سەرۆک ترامپ لە پۆستەکەیدا ڕەخنەی تووندی لە دیموکراتەکان و بەشێک لە کۆمارییەکان گرت کە ڕەخنە لە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران دەگرن. ترامپ ڕایگەیاند ئەوان "هیچ" لەبارەی ڕێککەوتنە ئەگەرییەکەی لەگەڵ ئێران نازانن و تەنانەت لێدوان لەسەر ئەو پرسانە دەدەن کە بە گوتەی ئەو "هێشتا دانوستانیان لەسەر نەکراوە."

سەرۆکی ئەمەریکا جەختی لەوە کردەوە کە ڕێککەوتنە پێشنیار کراوەکەی لەگەڵ ئێران "تەواو پێچەوانەی" ڕێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015ی سەردەمی ئۆباما دەبێت؛ ڕێککەوتنێک کە جارێکی دیکە بە "کارەسات" ناوی برد و وتی بەڕێوبەرایەتی باراک ئۆبامای وایکرد رێگایەکی ڕاستەوخۆ و ئاشکرا" بۆ ئێران بۆ چەکی ئەتۆمی بکرێتەوە.

سەرۆک ترامپ لە کۆتایی پەیامەکەیدا نووسیویەتی "من ڕێککەوتنی لەو شێوەیە ناکەم."