دادگایەکی ئەمەریکا، رائول کاسترۆ، سەرۆکی پێشووی کوبا و برای فیدڵ کاسترۆ بە تۆمەتی کوشتن تاوانباردەکات. بەڵگەنامەکانی پێوەندیدار بەم دۆسیەیە لە دادگای مەیامەی ڕۆژی چوارشەممە بڵاوکرانەوە.
شرۆڤەکاران پێیان وایە ئەمە هەنگاوێکی تازە و گرنگە لە زیادکردنی گوشارەکانی واشنتن دژ بە حکومەتی کۆمۆنیستی کووبا.
کاسترۆی 94 ساڵە دوایین جار سەرەتای ئەم مانگە لە کوبا بە ئاشکرا دەرکەوتوو.
بەپێی بەڵگەکانی دادگای فیدراڵی مەیامەی، رائول کاسترۆ روبەرووی کۆمەڵێک تۆمەت بووتەوە کە بریتین لە پیلانگێڕی بۆ کوشتنی هاووڵاتیانی ئەمەریکایی، چوار تۆمەتی کوشتن، و دوو تۆمەتی تێکشاندنی دوو فڕۆکەی مەدەنی. هەروەها پێنج کەسی دیکەش وەک تاوانبار لەو کەیسەدا ناویان هاتووە. شایانی باسە رائول کاسترۆ دوای ئەو بوو بە سەرۆکی کووبا بەهێزترین تاکی ئەو وڵاتە دێتە ئەژمار.
هەر لەم پێوەندیەدا، بلانچ، وەزیری دادی بە وەکاڵەتی ئەمەریکا رایگەیاند کاسترۆ یان بە پیی خۆی دێت یان بە شێوەیەکی دیکە دەهێنرێتە بەردەم دادگا.
وەزارەتی دەرەوەی کووبا هێشتا وەڵامێکی فەرمی نەداوەتەوە.