بریاسێڵ چارەسەرێکی نوێ بۆ شێرپەنجەی پڕۆستات گەشە پێ دەدات 

دوای ئەوەی کۆمپانیای بریاسێڵی ئەمەریکایی توانی هاوکاریی دارایی بە بڕی دوو ملیۆن دۆلار لە پەیمانگەی نیشتمانیی ئەمەریکا بۆ شێرپەنجە وەربگرێت، ڕایدەگەیەنێت توانیویەتی چارەسەرێکی نوێ بۆ شێرپەنجەی پڕۆستات گەشە پێ دەدات.

ئەم چارەسەرە نوێیە تایبەتە بەو کەسانەی کە چارەسەرە هەنووکەییەکان کاریگەریی ئەرێنیان لەسەر دروست ناکەن.

دکتۆر ولیام ولیامز بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بریاسێڵ لە ڕاگەیەندراوێکدا گوتی، ''خۆشحاڵین بەڕاگەیاندنی دروستکردنی بریا-پرۆس+ کە چارەسەری شێرپەنجەی پرۆستات دەکات و داهێنانێکی ناوازەیە بۆ بەهێزکردنی بەرگریی جەستەیی.''

بریاسێڵ کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی چارەسەری تەندرووستییە کە هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگەی کاریگەر دەدات بۆ نەخۆشییەکان. کۆمپانیاکە سەرنجێکی سەرەکی خستووەتە سەر چارەسەری خانە شێرپەنجەییەکان.