دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی دووشەممە لە سۆشیال میدیای خۆی لە تروث ڕایگەیاند پلانی هێرشی نوێ بۆ سەر ئێران کە بڕیار بووە ڕۆژی سێشەممە ئەنجام بدرێت، دواخستووە.
سەرۆک ترامپ ڕوونیشی کردەوە کە ئەو هێرشەی لەسەر داوای میری قەتەر و شازادەی جێنشینی سعودیە و سەرۆکی ئیمارات ڕاگرتووە.
سەرۆکی ئەمریکا ڕاشیگەیاند ئەو سەرکردانە پێیان وایە رێککەوتنێک دەکرێت کە نەک هەر بۆ ئەمەریکا بەڵکو بۆ وڵاتانی ناوچەکەش جێگای قبوڵ کردن بێت.
ترامپ هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە ڕێککەوتنەکە پرەنسیپێکی سەرەکی لەخۆ دەگرێت و ئەویش ئەوەیە کە هیچ چەکی ئەتۆمی بۆ ڕژێمی ئێران نەبێت.
وتیشی لەبەر ڕێزگرتن لەو سەرکردانەی داوای ڕاگرتنی هێرشەکەیان کردووە، فەرمانی بە وەزیری جەنگی ئەمەریکا و سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمەریکا کردووە ئەو هێرشە پلان بۆ داڕێژراوە ئەنجام نەدەن.
بەڵام ترامپ هۆشداریدا لەوەی کە فەرمانی بە هێزە سەربازییەکانی ئەمەریکا کردووە لە ئامادە باشیدا بن و لە زووترین کاتدا خۆیان بۆ "هێرشێکی تەواو و بەرفراوان" ئامادە بکەن ئەگەر ڕێککەوتنێکی قبوڵکراو سەر نەگرێت.