سێنتکۆم دەڵێت دەریاوانەکانی بەردەوامن لە چاودێری کردنی ڕێڕەوی کەشتییەکان

هێزی دەریایی ئەمەریکا لە دەریای عەرەبی

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا لە هەژماری تایبەتی ئێکسیدا وێنەی دەریاوانێکی ئەمەریکایی بڵاوکردووەتەوە کە چاودێری زانیارییەکانی شەڕ دەکات لە ناو کەشتی جەنگی ئەمەریکادا.

سێنتکۆم ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەکەدا نوسیویەتی " دەریاوانەکانی ئەمەریکا لە نێوەندی زانیارییەکانی شەڕ لەناو کەشتی USS Delbert D. Black ( DDG 119) چاودێری دەکەن، لە کاتێکدا کەشتییەکە بە دەریای عەرەبیدا تێدەپەڕێت و پشتگیری لە گەمارۆی دەریایی ئەمەریکا دژی ئێران دەکات."

سێنتکۆم دەشڵێت تا ئەمڕۆ هەژدەی مانگی پێنج، هێزەکانی ئەمەریکا توانیویانە ڕێگە بە 84 کەشتی بازرگانی بگۆڕن و 4 کەشتیش لەکاربخەن.

چوار هەفتە لەمەوبەر سێنتکۆم دەستیکرد بە سەپاندنی گەمارۆکان کرد دژ بەو کەشتیانەی کە لە بەندەرەکانی ئێرانەوە هاتوچۆ دەکەن.

سەرەڕای ئاگربەست لە نێوان ئەمەریکا و ئێران، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، تا ئەو کاتەی ئێران مەرجەکانی ڕێککەوتنی ئاشتی قبوڵ دەکات، گەمارۆی دەریایی بەردەوام دەبێت.