بڕیارە ترامپ و نەتەنیاهۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجام بدەن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئێران

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا ئەنجام دەدات.

ناتانیاهۆ ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینی دەکات لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا باسی گەشتەکەی ترامپ بۆ چین بکات و بابەتی ئێران تاوتوێ بکات.

ڕۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل بڵاویکردەوە، ناتانیاهۆ ئێوارەی ڕۆژی کۆبونەوەیەکی ڕاوێژکاری لەگەڵ یاریدەدەر و وەزیرە باڵاکانی لە ئۆفیسی خۆی لە ئورشەلیم ئەنجام دەدات.

یەکێک لەو وەزیرانەی کە بڕیارە بەشداری کۆبوونەوەکە بکات بە دەزگای میدیایی ئیسرائیلی ڕاگەیاندووە، ئەو جۆرە دانوستانانە کە زۆرجار بە "کابینەی بچووکی ئاسایشی" ناودەبرێن، بە شێوەیەکی ئاسایی بریتین لە وەزیری دەرەوە گیدیۆن سەعار، وەزیری بەرگری، ئیسرائیل کاتز، وەزیری دارایی بێزالێل سمۆتریچ و وەزیری ئاسایشی نیشتمانی ئیتامار بن گیڤەر.