پەرلەمانی عێراق ڕۆژی پێنجشەممە، زیاتر لە نیوەی ئەو کەسانەی بۆ پۆستە وەزارییەکان پەسەندکرد کە لەلایەن عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراقەوە بۆ کابینەی حکومەتی نوێ پێشنیار کرابوون.
لەم بارەیەوە تۆم باراک باڵیۆزی ئەمەریکا بۆ تورکیا و نوێنەری تایبەتی سەرۆک ترامپ بۆ ناوچەکە لە ڕێگەی پێگەکەی لەسەر ئێکس پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی دەکات بەبۆنەی پەسەندکردنی کابینەکەی.
باراک نووسیویەتی ''ئێمە دڵخۆشین بە سەرکردایەتییە نوێیەکەت و چاوەڕێی کارنامەیەکی نوێی بوێرانەین کە هاوتەریب بێت لەگەڵ بەرژەوەندیی هەردوولا: بۆ بونیادنانی سەروەری، ئاوەدانی، ئارامی و عێراقێکی گەشەسەندوو کە لە ئاشتیدا بێت لەگەڵ دراوسێکانی، دەرفەت و گەشەسەندن بڕەخسێنێت بۆ هەموو هاووڵاتییان و سوودی هاوبەش لەگەڵ ئەمەریکا.''
هەروەها ڕاشیگەیاندووە کە ''سەرۆک ترامپ، وەزیری دەرەوە ڕۆبیۆ و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئامادەن لە پێناو پێشخستنی ئامانجە هاوبەشەکان و خۆشگوزەرانیی خەڵکی عێراق و لەناوبردنی تیرۆریزم لە نزیکەوە هاوکاری لەگەڵ حکومەتەکەتدا بکەن. تیرۆر هەمیشە بەربەست بووە لە بەردەم خەڵکی عێراق.''
لە پرۆسەی دەنگدان لەسەر کابینەکە، لە کۆی 23 وەزیر 14 وەزیر دەنگی پێویستییان هێنا.
کابینە نوێیەکە بەم جۆرەیە:
عەلی زەیدی – سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق
فوئاد حسێن – وەزیری دەرەوە
فالح عەبداشی – وەزیری دارایی
باسم خزەیر – وەزیری نەوت
خالید شوانی – وەزیری داد
عەبدولکەریم عەبتان – وەزیری پەروەردە
عەلی سەعد وەهیب – وەزیری کارەبا
محەمەد نووری – وەزیری پیشەسازی
موسەننا تەمیمی – وەزیری سەرچاوەکانی ئاو
سروە عەبدولواحید – وەزیری ژینگە
مستەفا عانی – وەزیری بازرگانی
مستەفا سەنەد – وەزیری گەیاندن
عەبدولحسێن موسەوی – وەزیری تەندروستی
عەبدولڕەحیم شەممەری – وەزیری کشتوکاڵ
وەهب حەسەنی – وەزیری گواستنەوە
شایەنی باسە دوای زیاتر لە شەش مانگ لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی نوێی عێراق، لایەنە سیاسییەکان لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێ ڕێکەوتن.