مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ شان هانیتی لە فۆکس نیوز سەبارەت بە هەوڵەکان بۆ ئەوەی چین ناچار بکرێت ڕووبەڕووی کۆماری ئیسلامی ئێران ببێتەوە لەسەر کردەوەکانی لە کەنداو، قسەی کرد.
ڕوبیۆ لە چاوپێکەوتنەکەدا کە لە نێو فڕۆکەی ئەیر فۆرس وان لە ڕێگای چیندا ئەنجامدراوە، وتی "چینییەکان کەشتییان هەیە کە لە کەنداو گیریان خواردووە... لە کۆتایی هەفتەدا کەشتییەکی بارهەڵگری چینی هێرشی کرایە سەر. دڵنیام ئێران بە مەبەست ئەو کارەی نەکردووە، بەڵام ڕوویدا. هەر بۆیە ئەم کەشتییە چینیانە لەوێ گیریان خواردووە."
وتیشی "ئەمە سەرچاوەیەکی گەورەی ناسەقامگیرییە و زیاتر لە هەموو ناوچەکانی جیهان، هەڕەشەیە بۆ سەر سەقامگیری ئاسیا، چونکە ناوچەکە لە هەموو شوێنێک زیاتر وابەستەی تەنگەی هورمزە بۆ دابینکردنی وەزە."
ڕوبیۆ هەروەها وتی "چارەسەرکردنی ئەم پرسە لە بەرژەوەندی چیندایە، هیوادارین چین ڕازی بکەین کە ڕۆڵێکی چالاکتر بگێڕێت بۆ ئەوەی ئێران دەستبەرداری کارەکانی ئێستای لە کەنداو بێت."
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا ئەمڕۆ چوارشەممە بە کاتی واشنتن بە لەگەڵ شاندێکی باڵا گەیشتە چین.