بەریتانیا یاسایەکی نوێ بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا دەخاتە ڕوو

حکومەتی بەریتانیا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە پڕۆژە یاسایەکی نوێ بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپادا پێشکەش دەکات، ئەمەش هەنگاوێکە کە کیەر ستارمەر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا وەک بەشێک لە پلانەکەی بۆ چاککردنەوەی پەیوەندییە ئابوورییەکانی لەگەڵ ئەوروپادا دەیبینێت.

بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، چارڵسی سێهەمی شای بەریتانیا لە وتاری ساڵانەیدا بۆ پەرلەمانی بەریتانیا ڕایگەیاند، پرۆژە یاسای "هاوبەشی ئەوروپایی" بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا دەخرێتەڕوو.

حکومەتی بەریتانیا دەڵێت، ئەم پڕۆژە یاسایە دەبێتە هۆی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکانی ئێستا و داهاتوو لەگەڵ یەکێتی ئەوروپادا.

ستارمەر جەخت لەسەر نزیکبوونەوە لە ئەوروپا دەکاتەوە، لەکاتێکدا ڕووبەڕووی فشارێکی پەرەسەندوو دەبێتەوە بۆ دەستلەکار کێشانەوەی دوای شکستەکانی پارتی کرێکارانی بەریتانیا لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکاندا.

حکومەتەکەی دەڵێت بەریتانیا ناگەڕێتەوە بۆ یەک بازاڕ یەک گومرگی یەکێتییەکە، هەروەها ئازادی هاتوچۆ لەگەڵ یەکێتی ئەوروپادا ناگەڕێنێتەوە.