بەریتانیا هێز دەنێرێت بۆ بەرگریکردن لە پاراستنی ئاسایشی تەنگەی هورمز

بەریتانیا ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند ئامێری هەڵگرتنەوەی مین، فڕۆکەی شەڕکەری تایفوون و کەشتی جەنگی ئێچ ئێم ئێس دراگۆن( HMS Dragon )ی ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی کەشتیوانی لە تەنگەی هورمز لە چوارچێوەی ئەرکێکی هاوبەشی نێودەوڵەتی.

جۆن هیڵی وەزیری بەرگریی بەریتانیا خواستەکانی خۆیانی لە کۆبوونەوەیەکی باڵای ئۆنلاین ڕاگەیاند کە تێیدا 40 هاوشانی خۆی لە نەتەوەکانی دیکە بەشدار بوون. هەروەها گوتی کە لە ئەرکدا دەبن کاتێک بارودۆخ لەبار بێت.

''لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان، ئەم ئامانجە هاوبەشە ڕادەپەڕێنین کە ئەرکێکی بەرگری، سەربەخۆ و بەرهەمهێنە''.

جەنگی ئێران ئاستەنگی ڕاستەوخۆی لەسەر تەنگەی هورمز دروست کردووە کە بووەتە هۆی وەستاندنی هەناردەی نەوت و ئەمەش نرخی وزەی بەرز کردووەتەوە. نزیکەی یەک لەسەر پێنجی نەوتی جیهان بەم تەنگەیەدا تێپەڕ دەبێت.

ئۆپەراسیۆنەکەی بەریتانیا بودجەی 115 ملیۆن پاوەندی بۆ تەرخان کراوە کە دەکاتە زیاتر لە 155 ملیۆن دۆلار. هەموو ئەمەش بۆ ئامێری هەڵگرەوەی مین و دژە درۆنە.

لەم ڕێگەیەوە لەندەن دەیەوێت ئەرکی سەرشانی خۆی بۆ پاراستنی بازرگانی و گواستنەوەی ئازادی کەشتیوانی جێبەجێ بکات کە بەهۆی ناکۆکییە هەرێمییەکانەوە دووچاری ئاستەنگی هاتووە.

لە ئێستادا وەکوو بەشێک لە ئۆپەراسیۆنەکانی بەرگری 1000 کارمەندی بەریتانیایی لەو هەرێمەدا جێگیر کراون ، کە لە ناویاندا تیمەکانی دژە درۆن و یەکەی وەڵامدانەوەی خێرا بەشدارن.