سێنتکۆم: تا ئێستا 65 کەشتیمان ناچار کردووە ڕێڕەوی خۆیان بگۆڕن و چوار کەشتیشمان لەکار خستووە

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا، سێنتکۆم ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند لەوەتای گەمارۆی دەریایی بۆ سەر بەندەرەکانی ئێران دەستیپێکردووە، 65 کەشتی بازرگانی ناچار کردووە ڕێڕەوی خۆیان بگۆڕن.

سێنتکۆم لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە هەژماری ئێکسی خۆی بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوەش کردووە هێزە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەم ماوەیەدا چوار کەشتی ئێرانیان لەکار خستووە.

سێنتکۆم وێنەی کەشتی ئەبراهام ڵینکن (CVN 72)ی لە پۆستەکەدا بڵاو کردووەتەوە و نووسیویەتی کەشتییەکە بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنەکانی لە دەریای عەرەبی، لەنێویاندا جێبەجێکردنی گەمارۆی ئەمەریکا دژی ئێران.