تۆم باراک پرۆسەی قۆناغی گواستنەوەی دەسەڵات لە سوریا بەرز دەنرخێنێت

تۆم باراک، نێردەری تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کاروباری سوریا، ئەمڕۆ یەکشەممە دووبارە پرۆسەی گواستنەوەی دەسەڵاتی لە سوریا بەرز نرخاند و سەرنجی بۆ پەیوەندی نێوان دیمەشق و هێزەکانی سوریایی دیموکراتیک (هەسەدە) ڕاکێشا .

تۆم باراک لەسەر پلاتفۆڕمی ئێکس ڕایگەیاند، پرۆسەی گواستنەوەی مێژوویی لە سوریا لە قۆناغێکی نوێ و گرنگدا بەردەوامە، ئاماژەی بەوەشکرد "پەیوەندی بەردوامی نێوان دیمەشق و هێزەکانی سوریای دیموکراتیک، گرنگی گفتووگۆی بنیاتنەر و پابەندبوونێکی هاوبەش بە سوریایەکی سەقامگیر و ئاشتیانە و یەکگرتوو بۆ هەموو گەلەکەی نیشان دەدات".

ئەو دیبلۆماتکارە ئەمەریکاییە کە هاوکات باڵیۆزی ئەمەریکاشە لە تورکیا، ڕاپۆرتێکی هەواڵی ئاژانسی (سانا) ی سوریای لە پلاتفۆڕمی ئێکس بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا حکوومەتی سوریا ئازادکردنی 232 زیندانی سەر بەهێزەکانی سوریای دیموکراتیکی لە حەسەکە ڕاگەیاندووە.

بەم دواییانە دۆسیەی بارمتەکان و زیندانیانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) بووەتە مایەی گرژی وئاڵۆزی لە ناوچەکەدا بەهۆی بەردەوامی دەستبەسەرکردنیان لە ناوچە کوردیەکان چەندین خۆپیشاندان ئەنجامدراون.