سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە درێژەی ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوە لە کەمپەکانی ناوەڕاستی کەرتی غەززە، لە ڕۆژهەڵاتی هێڵی زەرد، دوو ڕێڕەوی تونێلیان دۆزیوەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سوپای ئیسرائیل، درێژی دوو تونێلەکە بە گشتی نزیکەی دوو کیلۆمەتر بووە و لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا چەندین ژووری جیاواز و بڕێک چەکی جۆراوجۆریش دۆزراوەتەوە.
هەروەها سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە هێزەکانیان لە کاتی گەڕان و پشکنینی مەیدانیدا لە ناوچەکە دەیان موشەک و تەقەمەنییان دۆزیوەتەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی سوپای ئیسرائیل، هێشتا هێزەکانی فەرماندەیی باشوور لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربەستدا لەو ناوچەیە جێگیرن و بەردەوام دەبن لە ئۆپەراسیۆنەکان بۆ نەهێشتنی هەر هەڕەشەیەکی دەستبەجێ.