مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە سەردانێکی فەرمیدایە بۆ تورکیا.
مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە لە سەردانێکی فەرمیدا لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکەی نێوان هەردوو بەرپرسەکە "لە چوارچێوەی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەردوولادا بوو".
بڕیارە بارزانی جگە لە ئەردۆغان، لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا و بەرپرسانی باڵای دیکەی تورکیا کۆببێتەوە. حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میانی کۆبوونەوەکانیدا دوایین پێشهاتەکانی دۆخی عێراق بەگشتی و ناوچەکە لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا تاوتوێ دەکات.
هەروەها فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی تورکیا بڵاویکردەوە، ئەردۆغان نیگەرانی خۆی لە بە ئامانجکردنی هەولێر و ناوچەکانی دیکەی عێراق لە ئەنجامی شەڕەکەدا دەربڕیوە. ئەردۆغان "ئاماژەی بەوە ک کردە وەک تورکیا نامانەوێت ململانێکان بۆ وڵاتانی دیکەی ناوچەکەمان بگوازرێتەوە و پشتیوانییەکانمان بۆ بەڕێوەبەرایەتی هەرێمی کوردستان لەم پرۆسەیەدا بەردەوام دەبێت".
هەروەها لە بەیاننامەی سەرۆکایەتی تورکیادا هاتووە: "سەرۆک کۆمارمان جەختی لەوە کردەوە کە پاراستنی سەقامگیری لە عێراق بۆ هەموو ناوچەکە گرنگە و دامەزراندنی حکومەتی ناوەندیش خزمەت بە یەکڕیزی و یەکپارچەیی عێراق دەکات.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە کۆبوونەوەکاندا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوایین پێشهاتەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکات.