ترامپ: بەم زووانە بۆمان دەردەکەوێت ئەگەر ئێران بە مەبەست وەڵامی پێشنیازی ئەمەریکا دوا بخات

سەرۆک دۆناڵد ترامپ ئێوارەی ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، ئەمەریکا "زۆر بە زووی دەزانێت" کە ئایا ئێران بە ئەنقەست وەڵامدانەوەی خۆی بۆ پێشنیارەکەی ئەمەریکا "دوادەخات" یان نا، چونکە گرژییەکان لەسەر تەنگەی هورمز زۆرن.

لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەوانان سەبارەت بەوەی ئایا ئەو هەست دەکات ئێران بە مەبەست وەڵامەکە دوادەخات؟ سەرۆک ترامپ گوتی "زۆر بە زوویی دەزانین."

لە وەڵامی ئەو پرسیارەشدا کە ئایا چەندێک گەشبینە بەرامبەر بە وەڵامی ئێران بۆ پێشنیارەکەی ئەمەریکا، سەرۆک ترامپ " با بزانین چی دەبێت. بڕوانە! ئەوان لەشکریان نییە. زۆر شتیان نەماوە. دەبینین چی ڕوودەدات."

سەرۆکی ئەمەریکا هەروەها ئاماژەی بە تێکهەڵچوونە سەربازییەکانی ئەم دواییەی تەنگەی هورمز کرد، کاتێک پرسیاری سەبارەت کاردانەوەی لەسەر کەشتییە وێنرانکارەکانی ئەمەریکا لێکرا.

ترامپ گوتی "نەخێر، من هیچ کاردانەوەیەکم نییە بەرامبەر بەو بابەتە، پێموایە ئێمە کارێکی زۆر باش دەکەین".