گەڕەکە دێرینەکانی سلێمانی لە بەردەم وێرانبوون و لەناوچووندان
Your browser doesn’t support HTML5
بەهۆی بارانی ئەمساڵ و کۆنی و دێرینی خانووەکان، بەشێکی زۆر لە خانووەکانی هەشت لە گەڕەکە کۆنەکانی سلێمانی ڕووخاون کە بەشێکیان وەک کەلەپوور دەستنیشان کراون. لایەنە پەیوەندیدارەکان داوا دەکەن خەڵکی دڵسۆزی سلێمانی ئاوڕێکیان لێبدەنەوە لەپێناو پاراستنی مێژووی دێرینی سلێمانی.