وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دەڵێت وڵاتەکەی هیچ چاوتێبڕینێکی خاکی بەسەر لوبنانەوە نییە

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی نەمسا باسی گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی لوبنان دەکەن و ئیسرائیل جەخت دەکاتەوە لەوەی ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ نەهێشتنی مەترسی حزبوڵایە.

گیدۆن سەعار، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، ڕایگەیاند لە پەیوەندییەکەدا لەگەڵ بیاتە مێینڵ ڕایسنگەر، وەزیری دەرەوەی نەمسا، "جەختم کردەوە لەوەی هیچ تەماحێکی خاکیمان لە لوبنان نییە."

دەشڵێت، "مەبەستمانە ڕێگری بکەین لە پەلانەکانی داگیرکاری هاوشێوەی حەوتی ئۆکتۆبەر لەلایەن حزبوڵاوە و هەڕەشەکانی بۆ سەر کۆمەڵگاکانی سەر سنورمان."

ئەمە لە کاتێکدایە سوپای ئیسرائیل ڕۆژی چوارشەممە، بۆ یەکەم جار نزیکەی مانگێک دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست، بۆمبارانی ناوچەیەکی بەیروتی کرد.

حکومەتی ئیسرائیل دەڵێت هێرشەکە بۆ سەر فەرماندەیەکی حزبوڵا بووە.