فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا (
سێنتکۆم) ڕایدەگەیەنێت،
لە ئێستادا ڕێگریان لە هاتووچۆی زیاتر لە حەفتا کەشتی نەوتهەڵگر لە بەندەرەکانی ئێراندا گرتووە.
سێنتکۆم لە ڕاگەیاندنەکەی ئەمڕۆ هەینیدا کە لە هەژماری فەرمی ئێکسدا بڵاوی کردووەتەوە دەڵێت ئەو کەشتییە بازرگانیانە "توانای گواستنەوەی زیاتر لە 166 ملیۆن بەرمیل نەوتیان هەیە کە بڕەکەی بە زیاتر لە 13 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت."
ئەمەریکا دەشڵێت بۆ ئەو کارە، ئەمەریکا زیاتر لە 15 هەزار سەرباز و 200 فڕۆکە و 20 کەشتی جەنگی جێگیر کردووە.
هەتا ئێستا ڕێگری لە زیاتر لە 50 کەشتی کراوە و ناچار کراون ڕێگەکەیان بگۆڕن.
ئەمە لە کاتێکدا کە دوێنێ پێنچشەممە سێنتکۆم لە پۆستێکی تری هەژماری ئێکسدا ڕایگەیاند ،هێزەکانی ئەمەریکا ڕێگریان لە هێرشە بێهۆکانی ئێران گرتووە و بەرپەرچیان داوەتەوە.