فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا، سێنتکۆم لە هەژماری خۆی لە ئێکس ڕایدەگەیەنێت هێزەکانی ئەمەریکا رێگرییان لە هێرشە بێ هۆکارەکانی ئێران کردووە و بەپرچی هێڕشەکانیان داوەتەوە، ئەمەش لە لەکاتێکدا فڕۆکە هەڵگرەکانی هێزی دەریایی ئەمەریکا لە ڕۆژی پێنجشەممە بە تەنگەی هورمزدا بەرەو کەنداوی عومان `تێپەڕیون.
سێنتکۆم ئاماژەی بەوەدا کە هێزەکانی ئێران لە کاتی تێپەڕبوونی کەشتی یو ئێس ئێس ڕافایل پێرالتا، یو ئێس ئێس تراکستون و یو ئێس ئێس مەیسن بە ڕێڕەوی ئاوی نێودەوڵەتیدا، چەندین مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان هەڵداوە، بەڵام هیچیان بەری کەشتییەکان نەکەوتوون.
سێنتکۆم دەڵێت لە وەڵامی هێرشەکانی ئێراندا، دامەزراوە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی کە بەرپرسن لە هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمەریکا، لەوانەش شوێنەکانی هەڵدانی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان؛ شوێنەکانی فەرماندەیی و کۆنترۆڵکردن و شوێنەکانی هەواڵگری و چاودێری و سیخوڕی، کراونەتە ئامانج.
سێنتکۆم جەختی لەوە کردووەتەوە کە "هەوڵی پەرەپێدانی گرژییەکان نادات"، بەڵام ئامادەیە بۆ پاراستنی هێزەکانی ئەمەریکا.