سەرۆک ترامپ لەناوبردنی حەوت بەلەمی ئێران لە گەرووی هورمز پشتڕاست دەکاتەوە

سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند لە وەڵامی کردەی دوژمنکارانەی ڕژێمی ئێران بۆ سەر هاتوچۆی کەشتیوانی لە تەنگەی هورمز، سوپای ئەمەریکا حەوت بەلەمی بچوکی ڕژێمی لەو ئاوانەدا لەناوبردووە.

سەرۆک دۆناڵد ترامپ لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەیی تروسدا ڕایگەیاند، "دەربارەی جوڵەی کەشتیوانی پەیوەست بە پرۆژەی ئازادی، ئێران چەند تەقەیەکی لە گەلانی ناپەیوەندیدار کردووە، لەنێویاندا کەشتییەکی بارهەڵگری کۆریای باشوور."

ترامپ دەڵێت ئەم هێرشە دەرخەری ئەوەیە "ڕەنگە کاتی هاتبێت کۆریای باشوور بێت و بەشداری لەم [پڕۆژەیەی ئازادی] بکات! ئێمە حەوت بەلەمی بچووکمان لەناوبردووە، لەوانەی پێیان دەڵێن 'بەلەمی خێرا'. ئەوە تەنها شتێکە کە بۆ [ئێران] ماوەتەوە."

سەرۆک ترامپ هەروەها ئاماژە دەکات بەوەی جگە لە کەشتییەکی کۆریای باشوور، لەم ساتەدا هیچ زیانێکی تر لە گەرووەکەدا تۆمار نەکراوە.

هەروەها دەڵێت بەیانی سێشەممە وەزیری جەنگ و سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی ئەمەریکا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان دەبێت.