سەرۆک ترامپ دوایین پێشنیازی ئێران ڕەتدەکاتەوە

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەڵێت پێداچوونەوەی بەسەر دوا پێشنیازی ئاشتی ئێرانییەکاندا کردووە و ئەو پێشنیازە " جێگای قبوڵکردن نییە."

سەرۆک ترامپ لە لێدوانێکی ڕۆژی یەکشەممەیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی کانی ئیسرائیلی ڕایشیگەیاندووە شەڕی دژ بە ڕژێمی ئێران "زۆر بە باشی" بەردەوامە.

ئەم قسانەی لە کاتێکدایە پێشتر هەر ڕۆژی یەکشەممە لە تۆڕی تروث سۆشیاڵی خۆی ترامپ گوتی پێداچوونەوە بە دوایین پێشنیارەکانی ئێراندا دەکات کە بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمەریکا ناردوویەتی.

گوتی " بەم زووانە پێداچوونەوە بەو پێشنیارانەدا دەکەم کە ئێران تازە بۆی ناردوین، بەڵام دەکرێت جێگای قبوڵکردن نەبن، چونکە هێشتا باجێکی زۆریان نەداوە بۆ ئەو کارانەی کە 47 ساڵە بەرامبەر مرۆڤایەتی و جیهان کردوویانە".

بە پێی ڕاپۆرتەکان ئێران پێشنیازێکی 14 خاڵی ڕۆژی یەکشەممە ناردووە بۆ ڕاگرتنی شەڕ.