ڕۆژی شەممە ڕودۆڵف هەیکەل فەرماندەی سوپای لوبنان لەگەڵ ژەنەڕاڵی ئەمەریکایی جۆزێف کلیەرفیڵد کۆبووەتەوە.
بە گوێرەی بەیاننامەیەکی سوپای لوبنان، هەیکەل و کلیەرفیڵد، لە بەیروت بارودۆخی ئاسایشی لوبنان و پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کردووە.
ژەنەڕاڵ کلیەرفیڵد سەرۆکایەتی لیژنەیەکی چاودێری ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵا دەکات.
سوپای لوبنان ئاماژەی بەوەشکرد، بەشداربووانی کۆبوونەوەکە جەختیان لە گرنگی ڕۆڵی سوپای لوبنان و پێویستی پشتیوانیکردنی لەم قۆناغەدا کردووەتەوە.
ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵا لە 16ی مانگی چوار بە نێوەندگیری ئەمەریکا ڕاگەیەندرا.
ئەمەش دوای ئەوە هات کە نوێنەرانی ئیسرائیل و لوبنان لە واشنتن ڕاستەوخۆ لەژێر چاودێری ئەمەریکا کۆبوونەوە.