لەشکری ئیسرائیل هەزاران چەک و کەرەستەی سەربازی لە لوبنان دەدۆزێتەوە

ئەمڕۆ هەینی لەشکری ئیسرائیل ڕایگەیاند، زیاتر لە حەوت هەزار و 500 چەک و کەرەستەی سەربازییان لە باشووری لوبنان دۆزیوەتەوە و لەناویان بردوون.

هێزی بەرگری ئیسرائیل (IDF) ئەم هەواڵەی ڕۆژی هەینی لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس بڵاو کردووەتەوە.

ئیسرائیل لیستی ئەو چەکانەشی بڵاوکردووە کە دۆزراونەتەوە بەڵام لەناونەچوون و دەڵێت، و دەڵێت "ئەو کەلوپەلانەی دۆزراونەتەوە بەڵام لەناو نەبراون کە بریتین لە: زیاتر لە هەزار سندوقی گولە، 750 چەکی سووک، 450 مەغزەن، 300 پارچە کەرەستەی سەربازی، 200 نارنجۆک، و 140 گولە هاوەن، 90 دەزگای هەڵدانی مووشەک، 60 پشتێنی تەقەمەنی و 20 مووشەکی دژە تانک و دژە فڕۆکە."

لەشکری ئیسرائیل دەشڵێت "لە هەمان کاتدا بڕێکی زۆر لە مادەی تەکنیکی دۆزرایەوە کە کۆی گشتی 3300 کەرەستەیە".

سەرەڕای ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و لوبنان، شەڕی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵای لوبنان بە تایبەتی لە باشووری لوبنان نەوەستاوە.