ڕۆژنامەی ئورشەلیم پۆست لە زاری چەند کاربەدەستێکی ئەمەریکاییەوە بڵاوی کردووەتەوە کە کەشتی فڕۆکەهەڵگری یو ئیس ئێس جیراڵد فۆرد، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە دەگەڕێتەوە بەرەو ئەمەریکا.
کۆلۆنێڵی خانەنشینی ئەمەریکایی مایەڵس کاگنس بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند "گەڕانەوەی کەشتیی یو ئێس ئێس جیراڵد فۆرد لە دەریای سوورەوە بۆ بەندەرەکەی خۆی لە ئەمەریکا، نیشانەیەکی ڕوونە کە پنتاگۆن دیاریکردووە دەتوانێت ئەرکی ڕێگریکردنەکەی بە دوو گرووپی هێرشبەری فڕۆکەهەڵگر لە ناوچەی کەنداو بە ئەنجام بگەیەنێت."
کۆلۆنێڵی خانەنشین مایلس کاگنس
کانگنس کە شارەزایەکیشە لە ئینستتوتی نیو لاینس گوتیشی " دەریاوانەکانی کەشتیی USS Gerald Ford زیاتر لە 10 مانگە لە دەریادان و زۆر پێویستیان بە پشوودان و چاکسازی لە کەشتییەکەیان و فڕۆکەکانیاندا هەیە."
ئەو کەشتییە نزیکەی 309 ڕۆژە بە 4 هەزار و 500 دەریاوانەوە جێگیرکراوە و ئەمەش ژمارەی پێوانییە لە مێژووی مۆدێرنی ئەمەریکادا.
بێجگە لەم کەشتییە دوو کەشتی فڕۆکە هەڵگری تری ئەمەریکایی لە ناوچەکەدا بۆ جێبەجێکردنی گەمارۆکانی ئەمەریکا بۆسەر بەندەرەکانی ئێران.