سەرۆک ترامپ ڕایگەیاند کە پێشنیارەکەی ئێرانی ڕەتکردووەتەوە، دەڵێت ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە گەمارۆی دەریایی دژی ئێران تا ئەو کاتەی ڕژێمی تاران ڕازی دەبێت بە ڕێککەوتنێک کە نیگەرانییەکانی واشنتن لەسەر بەرنامەی ناوکی ئێران چارەسەر بکات.
ترامپ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ئەکسیۆس، کە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاوکراوەتەوە، ڕایگەیاند "گەمارۆکە بە شێوەیەک بەهێزترە لە بۆمبباران کردن. ئەوان وەک بەرازێکی پڕکراو خەنکاون. بۆ ئەوان خراپتر دەبێت. ناتوانن چەکی ناوکییان هەبێت."
سەرۆک ترامپ پێشنیارێکی نوێی ئێرانی کە لە ڕێگەی پاکستانەوە پێشکەشکرابوو رەتکردووەتەوە. ئەو پێشنیارە داوای کردبوو کە سەرەتا تەنگەی هورمز دووبارە بکرێتەوە و گەمارۆ دەریاییەکە هەڵبوەشێندرێتەوە و گفتوگۆ لەسەر بەرنامەی ناوکی دوابخرێت.
ترامپ پێداگری لەسەر ئەوە کرد کە گەمارۆ دەریاییەکە بەردەوام دەبێت تا ڕێککەوتنێکی تەواو بەدەستبهێنرێت کە بەرنامەی ناوکی ئێران بە تەواوی چارەسەر بکات.