ڕۆژی چوارشەممە وەزیری جەنگ پیت هێگسەت لەبەردەم کۆنگریسی ئەمەریکا گەواهی دا لەسەر بودجە 1.5 ترلێۆن دۆلارییەکەی کە وەزارەتەکەی داوای کردووە وەک دەڵێت"پێویستە بۆ ئەم ساتە وەختە."
پەنتاگۆن دەڵێت ئەم بودجە بێوێنەیەی بەرگری بۆ پشتیوانیکردنی هێزەکانی لەشکری ئەمەریکا وخێزانەکانیان، پاراستنی ئەمەریکا ،نوێکردنەوەی کەلوپەلی لەشکری، دووبارە بونیاتنانەوەی بنکەکانی پیشەسازی بەرگری و زیادکردنی مووچەی سەربازەکان بەکاردەهێنرێت.
هێگسەت بە ئەندامای کۆمیتەی هێزە چەکدارییەکانی کۆنگریسی ڕاگەیاند "ئەم بوودجە مێژووییە بودجەیەکی بەرپرسیارانەیە وە بوودجەی شەڕکردنە."
ئەمە یەکەم گەواهیدانی لەم شێوەیەی هێگسەتە لەبەردەم کۆنگرێس لەدوای هەڵمەتە سەربازیەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل لەدژی رژێمی ئێران لە 28 مانگی دوو.
ژەنڕاڵ دان کەین سەرۆکی ئەرکانی لەشکری ئەمەریکاش لەم دانیشتنەدا بەشداربوو.
لە کردنەوەی دانیشتنی گەواهیدانەکە سەرۆکی کۆمیتەکە مایک ڕۆجەر گووتی "ئەمەریکا ڕووبەڕووی مەترسیەکەی ژینگەیی جیهانی دەبێتەوە کە کە لەچەند لایەکەوە کاردەکەن بۆ تێکدانی ئاسایشی ئەمەریکا وهاوپەیمانەکانمان."
گوتیشی "چین سەرکردایەتی هەوڵەکان دەکات لە دژمان."
ئەندامی ڕیزبەندی کۆمیتەکە ئادەم سمس ڕەخنەی لە ستراتیجیەتی بەڕێوەبەرایەتی گرت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، تیشکی خستە سەر کاریگەرییەکانی جەنگ لە ناوچەکە و نرخی سووتەمەنی لە ئەمەریکا .
ناوبراو پرسیاری کرد و گووتی ،گەورەترین پرسیار کە پێویستە ئەمڕۆ وەڵام بدرێتەوە ئەوەیە ،ئەمە بە کوێ دەگات؟پلانمان چیە بۆ دەستهێنانی ئامانجەکانمان؟
ڕایشیگەیاند "تێچوونەکانمان بینیوە، تێچوونەکان زۆر زۆرن، تەنها ئەوشتەی بە بەردەوامی گوێبیستی دەبین ئەوەیە هەموو ئەو ئامانجانەی کە پێکاومانن، لە ڕووی تاکتیکیەوە ئەمانە دەستکەوتی مەزنن ، بەڵام ئێمە بۆ ئەم دەسکەوتە تاکتیکیانە لەوێنین، ئێمە بۆ گۆڕانکاری بنەڕەتی لە ئێرانین."
سەرۆک دۆناڵد ترامپ گوتوویەتی بە ململانێکانی لەگەڵ ئێراندا ناڵێت "شەڕ" لەبری ئەوە بە "هەڵمەتی سەربازی" ناوی دەهێنێت. ئەمە لەکاتێکدا یە کە یاسادانەرانی دیموکرات ڕەخنەی ئەوە دەگرن بەڕێوەبەرایەتی بە بێ ڕەزامەندی وەرگرتن لە کۆنگرێس شەڕی بەرپا کردووە.
پەنتاگۆن دەڵێت نزیکەی ٪52 کۆی بوودجەکە بۆ کڕینی تەقەمەنی و فڕۆکەو کەشتیە.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە وەزارەتەکە بە نیازە تواناکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، توانای هێزی ئاسمانی و دروستکردنی کەشتی جەنگی زیاد بکات.
جیی ئاماژەیە لە مانگی دوانزەدا سەرۆک ترامپ واژۆی لەسەر بودجەی ساڵی 2026 بە بڕی 901 ملیار دۆلار کرد.