مارکۆ روبیۆ لەگەڵ هاوتا بەریتانییەکەیدا کۆدەبێتەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مارکۆ روبیۆ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئیڤێت کوپەر

مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەمڕۆ چوارشەممە لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەگەڵ ئیڤێت کوپەری هاوتا بەریتانییەکەیدا کۆبووەوە.

ئەم دیدارە لە چوارچێوەی سەردانێکی چوار ڕۆژەی شا چارڵز و شاژن کامیلای بەریتانیا بۆ ئەمەریکا دێت، لە کاتێکدا پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بە قۆناغێکی هەستیاردا تێپەڕدەبێت.

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا، چەندین جار ڕەخنەی لە کیێر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا گرتووە، بەوەی کە ترامپ دەڵێت یارمەتیدەر نییە لە شەڕی دژی ڕژێمی ئێراندا.

بەڵام سەرۆک ترامپ و مێلانیا ترامپی خانمی یەکەمی ئەمەریکا بە مەراسیمێکی گەورە و تایبەت پێشوازییان لە پاشا و شاژنی بەریتانیا کرد.

ترامپ لە وتاری بەخێرهاتنیدا ئەمەریکا و بەریتانیای بە دوو ناوازەترین وڵاتی جیهان وەسف کرد.