سەرۆک ترامپ ڕەخنە لە هەڵوێستی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا سەبارەت بە ئێران دەگرێت

سەرۆکی ئەمەریکا ڕایدەگەیەنێت ڕاوێژکاری ئەڵمانیا "نازانێت چی دەڵێت" سەبارەت بە ئێران و جەخت دەکاتەوە لەوەی پێویست بوو دەمێک لەمەوبەر هەڕەشەی ئێران چارەسەر بکرێت.

سەرۆک دۆناڵد ترامپ لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی تروسدا ڕایگەیاند، "فریدریش مێرز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، پێی وایە ئاساییە ئەگەر ئێران چەکی ئەتۆمی هەبێت. ئەو نازانێت باسی چی دەکات!"

سەرۆک ترامپ گوتیشی، " ئەگەر ئێران چەکی ئەتۆمی هەبوایە، هەموو جیهان بە بارمتە دەگیرا. من شتێک لەگەڵ ئێران دەکەم، لە ئێستادا، کە دەبووایە گەلانی دیکە، یان سەرۆکەکانی دیکە، دەمێک بوایە بیکەن."

ڕاشیگەیاند، "سەیر نییە ئەڵمانیا دۆخی خراپە، چ لە ڕووی ئابوورییەوە، چ لە ڕووی دیکەوە!"

هێرشەکەی سەرۆک ترامپ لە کاتێکدایە ڕاوێژکاری ئەڵمانیا فریدریش مێرز دوێنێ ڕایگەیاند ئێران سووکایەتی بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەکات و بەرپرسانی واشنتن بە دەستی خاڵی لە دانوستانەکان دەگەڕێنێتەوە.