ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ڕۆژی سێشەممە 28ی مانگی چوار ڕایگەیاند لە ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت، ئۆپێک و ئۆپێک+ دەکشێتەوە.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز نووسیویەتی ئەم بڕیارە دەتوانێ گورزێکی بەرچاو لە هاوپەیمانییە نەوتییەکان و سعودیە بدات، بەتایبەتی کە شەڕی ئێران بازاڕەکانی وزەوە و ئابووری جیهانی ڕووبەڕووی ناسەقامگیری کردووەتەوە.
ڕۆیتەرز ئاماژەی بەوەشکردووە کشانەوەی چاوەڕواننەکراوی ئیمارات کە ماوەیەکی زۆرە ئەندامی ئۆپێکە، دەتوانێت ڕێکخراوەکە لاواز بکات.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، کشانەوەی ئیمارات لە ئۆپێک دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا کە چەندین جار ڕایگەیاندووە ئۆپێک بە هێشتنەوەی نرخی نەوت بە بەرزی، سود لە وڵاتانی دیکە وەردەگرێت.