سوپای ئیسرائیل داوای چۆڵکردنی زیاتر لە 10 شارۆچکە و گوندی باشووری لوبنانی دەکات

سوپای ئیسرائیل فەرمانی چۆڵکردنی دانیشتوانی زیاتر لە 10 شارۆچکە و گوندی باشووری لوبنان دەرکرد و داوای لێکردن دەستبەجێ ڕوو لە باکوری لوبنان بکەن.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز نووسیویەتی هۆشداریی سوپای ئیسرائیل نیشانەی پلانی هێرشی ئەو وڵاتەیە بۆ سەر ئەو ناوچانە.

لە هۆشدارییەکەدا کە ڕۆژی سێشەممە دەرچووە، ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کردووە ئەو ڕێوشوێنە بە هۆی "پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست" لەلایەن چەکدارانی حزبوڵاوە پێویست بووە بگیرێتەبەر.

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل پێشتریش ڕۆژی دووشەممە لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئێکس نووسیبووی دەستی بەسەر عەمبارێکی گەورەی چەکی سەر بە گرووپی حیزبوڵای لوبناندا گرتووە کە لە ژووری نووستنی منداڵێکدا شاردرابووە.