نەتانیاهۆ: بەڵێنمان داوە و رۆژهەڵاتی ناوین دەگۆڕین

بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی کردووە "بە هێزەوە" حزبوڵا لە باشووری لوبنان بکەنە ئامانج.

ئەم داوایە لە کاتێکدایە ئیسرائیل و لوبنان لە پرۆسەی وتووێژدان بۆ گەییشتن بە رێککەوتنێک بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە گرژیەکانی نێوانیان.
شایانی باسە لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە ڕۆژی هەینی لەسەر هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوی کردەوە، نەتانیاهۆ وێڕای ئاماژەدانی بەو گفتووگۆیانەی لە نێوان ئیسرائیل و دەوڵەتی لوبنان لە ئارادان گوتیشی، ئیسرائیل و لوبنان لەبەردەم "دەستڕاگەیشتندان بە ئاشتی، بەڵام حزبوڵڵا خەریکی کارشکێنیە لەم بارەوە و ئیسرائیل دەستی ئاوەڵایە بە هەموو هێزیەوە لێی بدات."

نەتەنیاهۆ لەو ڤیدیۆیەدا بەڵێنی خۆی بۆ گۆڕینی رۆژهەڵاتی ناوین دووپات ئەکاتەوە و ئەڵێت "من بەڵێنم پێدان کە رۆژهەڵاتی ناوین دەگۆڕین و ئەوە رێک ئەو شتەیە کە ئێستە خەریکین ئەیکەین."
لە درێژە دا نەتانیاهوو ئاماژە دەکات لەگەڵ سەرۆک ترامپ وتووێژێکی "زۆر باشی هەبووە" و ئەو خەریکە هەموو گوشارێکی ئابووری و سەربازی ئەخاتە سەر ئێران.