شاندی ئەمەریکا دەگەڕێتەوە بۆ پاکستان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئێراندا

وتەبێژی کۆشکی سپی کارۆلاین لێڤیت ڕایگەیاند سبەینێ شەممە، ستیڤ ویتکاف، نێردەی تایبەتی سەرۆک دۆناڵد ترامپ و جێرد کوشنەر، نوێنەری سەرۆک ترامپ بۆ ئاشتی جیهانی بە مەبەستی وتووێژ لەگەڵ ئێراندا بەرەو پاکستان دەڕۆن .

ڕۆژی هەینی 24ی مانگی چوار، کارۆلین لێڤیت لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ فۆکس نیوز ڕایگەیاند "ستێڤ ویتکاف و جێرد کوشنەر سبەینێ بەیانی دەچنە پاکستان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە ئێرانییەکان."

ئەم سەردانە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتی ترامپدایە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە و بەردەوامبوونی گفتوگۆ لەگەڵ تاران، بەڵام تا ئێستا وردەکاری زیاترسەبارەت بە بەرنامەی گفتوگۆکان ڕانەگەیەندراوە. هەر لەم چاوپێکەوتنەدا، لێڤیت رایگەیاند کە ئێمە هەندێ پێشکەوتنمان لە لایەنی ئێرانەوە بینیوە.