ترامپ: ئێران لەم ڕۆژانەدا لە سەرلێشێواوییەکی قووڵدایە سەبارەت بەوەی کێ سەرکردایەتی دەکات

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا رۆژی پێنجشەممە لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروث نووسیویەتی "ئێران لەم ڕۆژانەدا لە سەرلێشێواوییەکی قووڵدایە سەبارەت بەوەی کێ سەرکردایەتیان دەکات؛ بەڕاستی نازانن چی ڕوودەدات."

سەرۆک ترامپ دەڵێت "ململانێ ناوخۆییەکانی نێوان توندڕەوەکان کە لە بەرەکانی شەڕدا ڕووبەڕووی شکستی جددی بوونەتەوە و میانڕەوەکان کە ئەوەندەش میانڕەو نین، هەردوو بە شێوەیەکی تەواو ڕووبەڕووی پشێوی و نائارامی بوونەتەوە."

دەشڵێت "ئێمە کۆنترۆڵی تەواوەتی تەنگەی هورمزمان هەیە، هیچ کەشتییەک ناتوانێت بچێتە ژوورەوە یان دەربچێت بەبێ ڕەزامەندی هێزی دەریایی ئەمەریکا."

سەرۆک ترامپ لە کۆتاییدا نووسیویەتی تەنگەکە بە تەواوەتی داخراوە و تا ئەو کاتەی لەگەڵ ئێران ڕێککەوتنێک نەکرێت، وەک خۆی بەداخراوی دەمێنێتەوە.