ئەڵمانیا: پێویستە تاران لەم دەرفەتە کەڵک وەربگرێت بۆ درێژەدان بە دانوستانەکانی لەگەڵ ئەمەریکا

حکومەتی ئەڵمانیا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند تاران دەبێت لەم دەرفەتە کەڵک وەربگرێت بۆ درێژەدان بە دانوستانەکانی لەگەڵ ئەمەریکا لە ئیسلام ئاباد.

حکومەتی ئەڵمانیا جەختی لەوە کردەوە پێویستە تەنگەی هورمز بۆ هەمیشە بە کراوەیی بمێنێتەوە.

ئەڵمانیا هەروەها دەڵێت وڵاتەکە ئامادەیە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان بەشداری بکات لە هەوڵەکان بۆ پاراستنی ئازادی گەشتکردن لە تەنگەکەدا.