وەزارەتی جەنگی ئەمەریکا ڕۆژی پێنجشەممە دەستەبەسەرداگرتنی کەشتییەکی تری نەوتی پەیوەست بە ئێران لە زەریای هیند ڕادەگەیەنێت.
وەزارەتی جەنگ ڕایگەیاند کەشتییەکە ناوی MT ماجێستیک ئێکسە و کەشتییەکی "بێ وڵاتە،" هەستاوە بە گواستنەوەی نەوت لە ئێرانەوە.
وەزارەتی جەنگ دەڵێت، "بەردەوام دەبین لە چەسپاندنی دەریایی جیهانی بۆ پەکخستنی تۆڕە نایاساییەکان و قەدەغەکردنی ئەو کەشتیانەی کە پشتیوانی ماددی پێشکەش بە ئێران دەکەن، لە هەر شوێنێک کاربکەن."
دەستبەسەرداگرتنی ئەو کەشتییە لە کاتێکدایە ڕاپۆرتە جیهانییەکان ئاماژە دەکەن بەردەوامی چالاکی ڕژێمی ئێران دژ بە جوڵەی کەشتییەکانی تەنگەی هورمز.