سێنتکۆم: ڕاپۆرتەکان سەبارەت بە تێپەڕبوونی کەشتییەکان بە گەمارۆی دەریایدا ڕاست نین

Russian oil tanker enters anchorage of Cuba's Matanzas port

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا سێنتکۆم ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند هێزەکانی ئەمەریکا فەرمانیان بە 29 کەشتی داوە بگەڕێنەوە دواوە بۆ بەندەرەکانی ئێران، ئەمەش لە کاتێکدا بەردەوامن لە ئەرکەکانیان بۆ گەمارۆدانی دەریایی بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران.

سێنتکۆم ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا ڕاپۆرتە میدیاییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە چەند کەشتییەکی بازرگانی گەمارۆکەیان پێشێل کردووە و دەلێت ئەم ڕاپۆرتانەش هەڵەیە و ڕاست نین.


سێنتکۆم ڕایگەیاندووە کەشتییەکانی هۆدا و هیرو 2 کە کە ملیۆنان بەرمیل نەوتیان دەگواستەوە بۆ بازاڕ، گەمارۆی ئەمەریکایان تێنەپەڕاندووە.

سێنتکۆم دەشڵێت لە ڕاستیدا، نەوتهەڵگرەکان بە ئاڵای کۆماری ئیسلامی لە شاری چابەهار لە ئێران لەنگەریان گرتووە، ئەمەش دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا لەلایەن هێزەکانی ئەمەریکاوە دەستیان بەسەردا گیرا.

فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا وتیشی کەشتیی درینا دوای ئەوەی هەوڵیداوە گەمارۆکە تێپەڕێنێت، بەچاودێری کەشتییەکی جەنگی هێزی دەریایی ئەمەریکاوە لە زەریای هیندیدا لەنگەری گرتووە.

سێنتکۆم ئاماژەی بەوەشکردووە، سوپای ئەمەریکا دەستی بە هەموو گۆشەیەک لە جیهان دەگات و هێزەکانی ئەمەریکاش لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەمارۆکان جێبەجێ دەکەن.