وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە بە ئاماژەدان بە کرانەوەی ئاسمانی ئێران، داوای لە هاووڵاتییانی ئەمەریکا کرد دەستبەجێ ئێران جێبهێڵن.
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئامۆژگاری هاووڵاتیانی ئەمەریکا دەکات کە بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر گەشتەکان پەیوەندی بە هێڵە ئاسمانییەکانەوە بکەن و بەدواداچوون بۆ میدیا ناوخۆییەکان بکەن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەمەریکاییەکان هێشتا دەتوانن لە ڕێگەی وشکانییەوە گەشت بکەن بۆ ئەرمینیا، ئازەربایجان، تورکیا و تورکمانستان. وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا داوای لە هاووڵاتیانی ئەمەریکا کردووە لە کاتی دەرچوون لە ئێران، گەشت بۆ ئەفغانستان، عێراق یان ناوچەی سنووری پاکستان و ئێران نەکەن.
وەزارەتەکە هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕەنگە حکومەتی ئێران ڕێگری لە هاووڵاتیانی ئەمەریکایی بکات کە ئێران بەجێبهێڵن یان "پارەی دەرچوون" وەربگرن بۆ ئەوەی ئێران بەجێبهێڵن. وەزارەتەکە هەروەها داوای لەو کەسانە کە هەڵگری پاسپۆرتی ئەمەریکا و ئێرانن، وتی بە پاسپۆرتی ئێرانی هەوڵ بدەن وڵاتەکە بەجێبهێڵن.